بەپێی هەواڵی میدیاکانی نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان "پەکەکە" بڵاویانکردەوە، (٢٨) سەربازی دیکەی سوپای تورکیا لەسنورەکانی هەرێمی کوردستان کوژراون.
ئاژانسی ڕۆژنیوز ئاشکرایکردووە، کە کاتژمێر (٣)ی پاشنیوەڕۆی دوێنێ (٢١)ی ئایار، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار چالاکییەکیان بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا لە گردی لێلکان لە ناوچەی برادۆست ئەنجامداوە و توانیویانە (٢٢) سەربازی ئەو سوپایە و سێ بەکرێگیراوی تورکیا بکوژن و هەر لەو هێرشەدا (١٣) سەربازی دیکەی سوپای تورکیا برینداربوون.
ئاژانسەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، کە ئێوارەی دوێنێ (٢١)ی ئایار، گەریلاکانی هەپەگە و یەژاستار هێرشێکیان بۆسەر بنکە و بارەگاکانی سوپای تورکیا لەناوچەی تەڤدلکۆڤ ئەنجامداوە و لەو هێرەشەدا شەش سەربازی تورکیا کوژراون، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی دەستیان بەسەر چەکێکی جۆری بی کەی سی و چەندین کەلوپەلی سەربازی دیکەدا گرتووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە