پەیامی کورد ... کوژرانی کۆڵبەرێکی کورد لە سنوورەکانی بانە
هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک کوژراوە.
بەپێی ئەو هەواڵانەی کە بڵاو بوونەتەوە، ڕۆژی شەممە ٣ی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک کوژراوە.
ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی “مێهدی زارعی” خەڵکی شاری سەردەشت ڕاگەیاندراوە.
بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی سێپتامبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٢٦ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨١٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە