٤ سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

٤ سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

پەیامی کورد... ٤ سەربازی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کوژران

وەزارەتی بەرگری تورکیا کوژرانی ٤ سەربازی لەناو خاکی عێراقدا ڕاگەیاند، ئەوەش لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی دژی پەکەکە لەناو خاکی هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی بەرگری تورکیا لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە، لە چوارچێوەی هەڵمەتەکانی لە ناوچەکانی پرۆسەی "چنگ - قفڵ" لە باکووری عێراق پێکدادان ڕووی داوە.

ئەوەش هاتووە، چەند سەربازێک بریندار بوون و گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر، بەڵام یەکێک لە بریندارەکان گیانی لەدەستداوە، هەروەها پرۆسەکانیان لە ناوچەکە بەردەوامە.

پێشتریش تورکیا کوژرانی ٣ سەربازی تر و برینداربوونی ٤ سەربازی لە پێکدادانەکاندا لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە لەناو خاکی عێراق ڕاگەیاندبوو.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە