داعش لە داقووق هێرشێکی ئەنجام دا

داعش لە داقووق هێرشێکی ئەنجام دا

پەیامی کورد … داعش لە داقووق هێرشێکی ئەنجام دا

گروپە چەكدارەكانی داعش هێرش دەكەنە سەر گوندێكی سەر بە شارۆچكەی داقووق لە سنووری پارێزگای كەركووك.

بەپێی زانیارییەكان، گروپە چەكدارەكانی داعش درەنگانێكی شەوی رابردوو هێرشیان كردۆتە سەر گوندی دەلس سەر بە شارۆچكەی داقووق.

باسیش لەوەكراوە، لە هێرشەكەدا چەكدارەكانی داعش یەكێك لە دانیشتووانی گوندەكەیان بۆ شوێنێكی نادیار ڕفاندووەو تاكو ئێستاش چارەنووسی نادیارە.

هەروەها چەكدارەكانی داعش دوای ڕفاندنی هاوڵاتییەكە، گوندی دەلس و ئەو شوێنانەیان چۆڵ كردووە كە هێرشیان كردبووە سەر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە