پەیامی کورد ... پارێزەرێکی کورد لە سەقز دەستبەسەر کرا
عەلی ساکنی پارێزەری خەڵکی شاری سەقزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە مانگی پێشوو بۆ ماوەی ٨ ڕۆژ دەستبەسەر کرابوو، تۆمەتی ”سیخوڕی“ خراوەتەپاڵ و سەرلەنوێ دەستبەسەر کرایەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێک کە ڕێکخراوی هەنگاو بڵاوی کردووەتەوە، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی ئاگوستی ٢٠٢٠، عەلی ساکنی، یەکێک لە پارێزەرە پلە یەکەکانی شاری سەقز بۆ جاری دووهەم دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی شاری سەقز گوازرایەوە.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لەمبارەوە ڕاگەیاند کە، عەلیزادە پشکێنەری دادەسرای سەقز گۆڕدراوە و کەسێکی توندئاژۆی حکوومەتی بە ناوی ”ئەبووزەڕ خووشیدە“ وەکوو پشکێنەری لقی ٣ی دادسەرای گشتی و شۆڕشی سەقز دەستبەکار بووە و عەلی ساکنی بە فەرمانی ناوبراو دەستبەسەر کراوە.
ئەو سەرچاوەیە لەدێژەدا وتی کە لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا عەلی ساکنی بە تۆمەتی ”سیخوڕی“ دادگایی کراوە و بارمتەکەی بۆ دەستبەسەکرانی کاتی گۆڕاوە.
عەلی ساکنی ڕۆژی یەکشەممە ٨ی پووشپەڕ ع٢٨ی ژوئەن) لەماڵەکەی خۆی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپا دەستبەسەر و دوای ٨ ڕۆژ ڕۆژی دووشممە ١٦ی پووشپەڕ بە دانانی بارمتەی دوو میلیار تمەنی بە شێوەی ئازاد کرابوو.
هەنگاو پێشتر ڕایگەیاندبوو کە عەلی ساکنی بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام و نەپاراستنی نهێنی دۆسیەی بەندکراوێکی سیاسی دەستبەسەر کراوە. ناوبراو پارێزەری هۆشمەند عەلیپوور، بەندکراوی سیاسی مەحکووم بە سێدارەیە و بە تۆمەتی درکاندنی زانیارییەکانی دۆسیەی ناوبراوە دەستبەسەر کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە