پەیامی کورد … لە ئەنجامێکی هێرشێکی داعش لە بەغدا ٤ هێزی ئەمنی کوژران
لە باشووری شاری بەغداو بەهۆی تەقینەوەی دوو بۆمبی چێندراو بەكاروانێكی سوپای عێراق ١٠ كوژراوو بریندار هەیە.
سەرچاوەیەكی ئەمنی عێراقی بڵاویكردۆتەوە، دوو تەقینەوە لە قەزای تارمییەی باشوری بەغدا ڕوویداوە، بەپێی زانیارییەكان لەئەنجامدا ١٠ كوژراوو برینداری لێ كەوتۆتەوە.
ئاماژە بەوەشكراوە، كە تاكو ئێستا ٤ كەس كوژراون لەنێویاندا دووانیان پلەیان ئەفسەرەو ئەوانی تریش سەربازن، هەروەها شەش كەسی تریش برینداربوونە، پەنجەی تۆمەتیش بۆ گروپە چەكدارەكانی داعش راكێشراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە