لە سنووری بانە دوو کۆڵبەر بریندار کران

لە سنووری بانە دوو کۆڵبەر بریندار کران

پەیامی کورد … لە سنووری بانە دوو کۆڵبەر بریندار کران

دوو کۆڵبەری خەڵکی شاری سەقز لە کاتی کۆڵبەری لە سنووری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزه چەکدارەکانی ئێران بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی دووشەممە٦ی ئەیلوولی ٢٠٢١، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری بروێشکانێ سەر بە شاری بانە تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا دوو کۆڵبەر لە بریندار بوون.

ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرەی "سدیق تیکابی" تەمەن ٥٥ ساڵ  خەڵکی سەقز و "خەبات سادقی" تەمەن ٢٠ ساڵ و خەڵکی گوندی دەرەویانی سەروو سەر بە شاری سەقز ڕاگەیەندراوە.

ئەو دوو کۆڵبەرە بۆ چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیووبی لە شاری بانە گوازراونەتەوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە