پەیامی کورد... لە ئیتاڵیا لافاو گیانی ١٥ کەسی ئەستاند
بەهۆی ئەو لافاوەی لە هەفتەی رابردووەوە لە ناوچەی ئێمیلیا رۆماگنا لە ئیتاڵیا دەستیپێکردووە ١٥ کەس گیانیانلەدەستداوە.
لە هەفتەی رابردووەوە لافاوێکی بەهێز رووی لە ناوچەی ئێمیلیا رۆماگنا لە ئیتاڵیا کردووە و تاوەکو ئێستا ١٥ کەس گیانیانلەدەستداوە و ٥٠ هەزار کەسی دیکەش بێسەروشوێن بوون.
هاوکات، لە ناوچەی ئێمیلیا رۆماگنا لە ئیتاڵیا هۆشداری لە بارانی بەلێزمە دەدرێت و زەنگی ئاگاداری لە ئاستی سووردا درێژەی هەیە.
لەو شار و ناوچانەی ئاوی لافا کشاوەتەوە و نەماوە، دانیشتوانەکەی دەستیان بە پاککردنەوە و دیاریکردنی زیانەکان کردووە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە