پەیامی کورد... ١٠ سەربازی تورکیا لە باکووری کوردستان بریندار بوون
ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵۆی تورکی بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتوچۆ لە پارێزگای شەرناخی باکوری کوردستان برینداربوونی ١٠ سەربازی سوپای تورکیای لێکەوتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، رووداوەکە لە جۆری وەرگەڕان بووە و ئۆتۆمبێلە سەربازییەکە لەشارۆچکەی ئۆڵودەرەی سەر بە شەرناخی باکوری کوردستان روویداوە.
فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی ناوچەیەکی هەرێمیان کرد
ئاژانسەکە دەڵێت، "لەو رووداوەدا ١٠ سەرباز بە سووکی برینداربوون و دواتری بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن گواستراونەرەوە بۆ نەخۆشخانەکانی ناوچەکە."
باس لەوەشکراوە، دوای رووداوەکە تیمەکانی جەندرمە و تیمی فریاگوزاری بەپەلەی تەندروستیی رەوانەی ناوچەکە کران.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە